هاووڵاتییەکی کورد بۆ جێبەجێ کردنی حۆکمی بەندکردنی ڕادەگوێزرێتە بەندیخانە
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی کورد بۆ جێبەجێ کردنی حۆکمی بەندکردنی ڕادەگوێزرێتە بەندیخانە
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ شەممە ١ی خەزەڵوەر بەرامبەر بە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، عەتا ڕەحمانزادە، خەڵکی سەقز، بۆ جێبەجێکردنی حۆکمی بەندکردنی ڕەوانەی بەندیخانەی سەقز دەکرێت.
هەروەها ڕاگەیندراوە کە ڕەحمانزادە پێشتر لەلایەن دادگای سەرەتایی شۆڕشی شاری سەقز ەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی نیزامی ئێران ، ١١مانگ بەندکردنی بە سەریدا سەپاوە.
ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ۲ی ڕێبەندانی ساڵی پار ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز ەوە دەستبەسەر کراوە و پاش لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا بوو.
عەتا ڕەحمانزادە پێشتریش بە هۆکاری سیاسی حۆکمی بەند کردنی بەسەر دا سەپاوە.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە