هاووڵاتییەکی کورد بە برینداری لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر و بێسەروشوێن دەکرێت

پەیامی کورد     ...  هاووڵاتییەکی کورد بە برینداری لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر و بێسەروشوێن دەکرێت 

رۆژی چوارشەممە ٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا مووسازادە" خەڵکی گوندی" خراپەی" پیرانشار  لە کاتی دەستبەسەرکردنی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار دەکرێت و هەر بە بریندارییەوە دەست بەسەری دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایدەگوێزن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە