هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار دەبێت
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار دەبێت
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی نێردراو بۆ تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بلال دیدەوەر" کوڕی حسێن و خەڵکی گوندی "شێخ سەلە" سەر بە سەلاسی باوەجانی، بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو کاتی گەڕانەوەی لە بازاڕی شێخ سەلە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.
جێگەی ئاماژەیە ناوبراو بۆ چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەلاسی باوەجانی کرا.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە