هاووڵاتییەک خەڵکی خۆڕەم ئاوا لە لایەن هێزەکانی " ئیتلاعات " هەواڵگری ئێران ەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەک خەڵکی خۆڕەم ئاوا لە لایەن هێزەکانی " ئیتلاعات " هەواڵگری ئێران ەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە
فەرهاد عەلی گودەرز، هاووڵاتییەک خەڵکی خۆڕەم ئاوا و دانیشتووی قەڵای حەسەن خان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد عەلی گودەرز" تەمەن ٢٧ ساڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ ، لە شوێنی کارەکەی "قەڵای حەسەن خان" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە گووتی: « فەرهاد پێشتر هیچ چالاکییەکی سیاسی نەبووە و هەر بەم هۆیەشەوە بنەماڵەی زۆر نیگەرانن.»
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە دەربارەی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە