هاووڵاتی یەک لە پەتی سێدارە ڕزگاری دەبێت
پەیامی کورد ... هاووڵاتی یەک لە پەتی سێدارە ڕزگاری دەبێت
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سەعیدد موحەمەدی فەرد بە تاوانی کوشتنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاریزگای لۆڕستان سەر بە ڕۆژهەلاتی کوردستان بە پەتی سێدارە مەحکووم کرابوو بە ڕەزامەندی و بەخشینی بنەماڵەی کوژراوەکە توانی لە پەتی سێدارە ڕزگاری ببێت
ئەم بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ جێبەجی کردنی حۆکمەکەی نێردرابووە بەندی تاکەکەسی لە بەنیخانەی پارێزگای سنە و بڕیار وابوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ١ی ٢٠٢١ حۆکمەکەی بە تەواوی جێبەجێ بکرێت بەڵام بە ڕەزامەندی بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییەکە توانی لە پەتی سێدارە ڕزگاری ببێت
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە