هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست پێکهات لە دژی ئێران
پەیامی کورد ... هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست پێکهات لە دژی ئێران
پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرەرۆییەکانی ئێران
مانۆڕ و نەمایشی دەریایی هاوبەشی هێزی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین و ئیسرائیل وەکوو دەستپێکی هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران پێک دەهێندرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی “نەشناڵ ئینترێست” ڕۆژی هەینی ٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢١ ، بۆ یەکم جار مانۆڕ و نەمایشی هاوبەشی ٣ ووڵاتی عەرەبی کە لە درێژەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە ناوی “پەیمانی ئابراهام” لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و لە مانۆڕێکی دەریاییدا لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرایانە پێکەوە هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دژی ڕێژیمی ئێران پێک دەهێنن.
بەپێی بەیاننامەیەک کە ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا پەسەندی کرد، ئەو مانۆڕە هاوبەشە بە دەرەجەی یەکەم کار لەسەر دەسبەسەر کردن، لێکۆڵینەوە و شێوەکانی دیکەی ڕاگرتنی سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران دەکا و ناهێڵێ چی دیکە ڕیژیمی ئێران بە کەیفی خۆی لە ناوچەکەدا تەراتێن بکا و ئامانجی ئەو بەیاننامەیە ئەوەیەکە ئەو ووڵاتگەلە لەدژی ڕێژیمی ئێران بەتەواوی هاوکاری یەکتر بن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە