هاوپەیمانییەکەی نووری مالکی بەرواری دەستپێکردنی گفتۆگۆوەکانی بۆ تەشکیلی حکوومەت ئاشکرا کرد
کاتع ئەلرکابی یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ڕابەرایەتی نووری مالکی ئەمڕۆ شەممە بەرواری گفتۆگۆوەکانی " چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان " لەگەڵ " باقی گرووپگەلی سیاسی " سەبارەت بە تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێی عێراق ئاشکرا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلرکابی لە قسەکانی دا ڕایگەیاند : لە ئێستادا هیچ ووتووێژ و گفتۆگۆ یا خود ڕێکەوتنێک دەربارەی تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێ لە نێوان " چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان " چاوەڕوانی پشتگیری کۆتایی دادگای باڵا دەربارەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانە تاکوو گفتۆگۆوەکان دەربارەی تەشکیلی دەوڵەتی نوێ دەست پێبکات .
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە دادگای باڵا هێشتا لیستەی ناوی بەربژێرە نێردراوەکان لە لایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند نەکردووە ، رایگەیاند : گفتۆگۆگەلی جیددی لە دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان دەست پێدەکات .
ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ووتی : یاسا ماوەیەکی دیاریکراوی بۆ پشتڕاست کردنەوەی دەرئەنجامی لە لایەن دادگای باڵاوە دەست نیشان نەکردووە کە ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە هیچ یەک لە گرووپگەلی سیاسی ماوەی کاتی پشتڕاست کردنەوەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە لایەن دادگای باڵاوە نەتوانێ لێی تێبگات .
نوێ دەکەینەوە ...
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە