هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی عەرەبستان لە یەمەن ئاگربەسی یەک لایەنەی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی عەرەبستان لە یەمەن ئاگربەسی یەک لایەنەی ڕاگەیاند
ئاگربەسگەلی دوو ساڵی ڕابردوو بە هۆی پابەند نەبوونی شۆڕشگێڕانی حووثی لە کۆتایی دا شکستی هێنا .
هاوپەیمانی دەڵێت ئەم ئاگربەسە لە کاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و لە مانگی ڕەمەزان دا کەشێک بۆ دەستپێکردنی هەوڵگەلی ئاشتییانە درووست دەکات .
میلیشا سەربازی و چەکداریەیکانی حووثی ژێر پاڵپشتی ئێران بە راگەیاندنی ئاگربەس دژایەتی یان کردووە و هەموو ئاگربەسگەلی دوو ساڵی رابردووشی بە هۆی پابەند نەبوونی حووثییەکان شکستی خواردووە .
حووثییەکان هەوەها بوونی خۆیانیان لە دانیشتنی شەورای هاوکاری کەنداوی فارس یان رەت کردەوە چوونکە بە ووتەی ئەوان ئەم دانیشتنە لە عەرەبستانی سەعوودی بەرێوە دەچێت .
نەتەوەیەکگرتووەکان ماوەیەکی زۆر پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەس لە مانگی ڕەمەزان پێشوازی یان کردبوو . ئانتۆنی بلیکن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە سەردانی ناوچەکەی کردووە هەروەها لەگەڵ هاوتا سەعوودی یەکەی خۆی دەربارەی ئاگربەس و هەوڵدان بۆ ئاشتی گفتووگۆیان کردووە . تیمی لێندرکینگ ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری یەمەن یش بۆ ئامادەبوون لە گفتووگۆوەکانی ڕیاز سەردانی عەرەبستانی سەعوودی کردووە شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس بریتی لە عەرەبستانی سەعوودی ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، بەحرەین ، کووەیت ، عۆمما و قەتەر دانیشتنەکەیان لە دوێنێ سێشەممەوە دەست کردووە و چاوەڕوان دەکرێت تاکوو پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوامی هەبێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە