هاوپەیمانی دژی ئێرانی ئەتۆمی هۆکارەکانی کوشتنی قاسم سلێمانی ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی دژی ئێرانی ئەتۆمی هۆکارەکانی کوشتنی قاسم سلێمانی ئاشکرا دەکات
جەیسن برادسکی، سەرۆکی سیاسەت دانانی هاوپەیمانی دژی ئێرانی ئەتۆمی، لە بەرەبەری یەکەمین ساڵیادی هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە ٣٠ جانیوەری ٢٠٢٠ کە بوو بە هۆی کووژرانی تیرۆریستی نێودەوڵەتی قاسم سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ووتووە:
کووشتنی سلایمان بوو بە هۆکاری ڕیگریکردن لە پڕۆژەی ئێران بۆ زالبوون بەسەر ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە ئیسماعیل قائانی توانای بەڕێوەبەردنی هێزە بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە نییە.
سەبارەت بە هۆکارەکانی کووشتنی قاسم سلێمانی برادسکی ووتویەتی: بەهێزکردنی هێزی ئەمریکا لە ناوچەکە گرینگترینیان بوو.
ئەو هێرشە هەڵگری پەیامێکی گەورە بۆ ڕژیمی ئێران بوو کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ بەرگری لە هێز و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە، هێز بەکار بێنێت. ئێران هێرشی کردە سەر ژێرخانە نەوتیەکانی عەرەبستان و ئەمریکا کاردانەوەی نەبوو. ئەوە ئێرانی هارتر کرد و دیتمان دواتر هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
سلێمانی دەستی لە کووشتنی سەدان سەربازی ئەمریکی دا هەبوو. هۆکاری خوێن ڕشتنێکی زۆر لە ناوچەکە بوو و ئێستا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیریان ئاسودەیە لە سلێمانی ئیتر نەماوە بۆ ئەوەی پەرە بە تیرۆریزم لە ناوچەکە بدات.
ئەگەرچی ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە پاراستنی تۆڕەکانی و ڕێبازی کاری سولێمانی بەڵام، بەڕێوەبردنی ئەو هێزانە و هاوبەشەکانیان بۆ کۆماری ئیسلامی زۆر چەتوون بووەتەوە. ئێمە بە ڕوونی ئەوە لە عێراق دەبینین.
ئیسماعیل قائانی لە ئیدارەکردنی ئەو کەلێنانەی لە ڕیزی ملیشیاکاندا درووست بووە تووشی گرفتی گەورە بووەتەوە. لە دوای کووژرانی سلێمانی دەبینی کە کەلێن و دژایەتییەکان لەناو ئەو تۆڕانەدا لە زیادبوون دایە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە