هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە جووڵەیەکی نوێ بە نیازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ە
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە جووڵەیەکی نوێ بە نیازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ە
سەرکردەیەکی سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا زانیاری نوێ سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ئاشكرا دەکات
سەرکردەیەکی سەر بەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای كرد، چوارچێوەی هەماهەنگی دەستی بە جووڵەیەک کردووە بۆئەوەی لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتنێکی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بەهەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەئامادەبوونی ٢٢٠ پەڕلەمانتار ئهنجامبدهن.
محەمەد سەهیوود سەرکردەی سەر بەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت بەسازان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکانو بەپێی سیناریۆیەکی نوێ پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بەرێت و حکوومەت درووست بکات".
ئهوهشى ڕوونكردهوه، "سیناریۆی هاوپەیمانی سێ قۆڵی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆتایی هاتووە، بەهۆی ئەوەى لەچەند دانیشتنی ڕابردوودا نەیانتوانی نیسابی یاسایی هەڵبژاردنەکە تەواوبکەن".
سەهیوود ئهوهشى وتووه، "سیناریۆی نوێی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەشێوەیەکە دەبێت سەرەتا سازان لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگیو ڕەوتی سەدر درووست بکرێتو گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی شیعی پێکبهێندرێت".
ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نووری مالیکی ئاشکرای کردووە، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەچەقبەستوویی سیاسی و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، دیدارێک لەنێوان سەرکردەکانی سەر بەچوارچێوەی هەماهەنگیو کوتلەی سەدر بەڕێوەدەچێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە