هاوپەیمانی سەعوودی هەواڵ لە ڕفاندن و دزینی کەشتییەکی بارهەڵگر لە دەریای سوور دەدات
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی سەعوودی هەواڵ لە ڕفاندن و دزینی کەشتییەکی بارهەڵگر لە دەریای سوور دەدات
هاوپەیمانی سەعوودی ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵی فڕاندن و دزینی کەشتییەکی بارهەڵگر بە ناوی " ڕوابی " کە لە حاڵی ئەنجامدانی بەرپرسیاریەتی لە دەریای سوور دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە ووتەی ئەم هاوپەیمانییە ، کەشتی ناوبراو لە حاڵی ئەنجامی بەرپرسیاری دەریایی دا بە مەودای نزیکی جەزیرەی سەقتری " باشووری یەمەن " و بەندەری جازان لە عەرەبستان بوو ." تورکی ئەلمالکی " ووتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی سەعوودی لەمبارەیەوە ووتی : " ئەم کەشتییە بە ئاڵای ئیمارات هەڵگری کەل وپەلی نەخۆشخانەی عەرەبستان بۆ جەزیرەی سقطری بووە کە لە کاتژمێر ٢٣ و ٥٧ خولەک دا فڕیندرابوو
بە پێی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی سەعوودی ، ئەم ئۆپراسیۆنە فڕاندن و دزییە لە لایەن هیزەکانی ئەنسارۆڵلای یەمەن لە نزیکی پارێزگای حەدیدە ئەنجام دراوە و ئەمە هەڕەشەیەکی جیدیی بۆ چالاکی گەلی ئازادانەی کەشتیڕانی و تیجارەتی جیهانی لە دەریای سوور هەژمار دەکرێت .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە