هاوپەیمانی سەعوودی : ٢ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووثییەکان بۆ سەر عەرەبستان مان هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی سەعوودی : ٢ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووثییەکان بۆ سەر عەرەبستان مان هەڵوەشاندەوە .
میدیاکانی عەرەبستانی سەعوودی ئەمڕۆ هەینی رایانگەیاند کە هاوپەیمانی عەرەبی بە رابەرایەتی ڕیاز لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا دوو هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەنسارۆڵلای بەرەو عەرەبستان هەڵوەشاندووەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هاوپەیمانییە هەروەها رایگەیاند : حووثییەکان ی یەمەن سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی بەرەو عەرەبستان ئەنجام داوە کە فڕۆەک بێفڕۆکەوانەکان دۆزراونەتەوە و تێکشێکندراون .
هاوپەیمانی ناوبراو هەروەها ووتی : بەردەوامی هەوڵەکانی حووثییەکان بۆ بە ئامانج گرتنی کەسانی سڤیل و ئامانجگەلی ئاشکرا و هەوڵ بۆ دەستدرێژی کردن بۆ سەر کەسانی سڤیل بە ئەنقەست و سیستماتیک ە و تاوانی شەڕ هەژمار دەکرێت و ئێمە هەموو هەنگاوێکی پیویست بۆ پارێزگاری کردن لە گیانی کەسانی سڤیل بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگرینە نبەر .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە