هاوپەیمانی سەعوودی یاریگایەگی وەرزشی لە سەنعا بۆمباران کرد

پەیامی کورد      ...   هاوپەیمانی سەعوودی یاریگایەگی وەرزشی لە سەنعا بۆمباران کرد

هاوپەیمانی سەعوودی ، یاریگای وەرزشی " الثورە "  لە باکووری سەنعا پایتەختی یەمەنی کردە ئامانجی ئاسمانییەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک یاریگای " الثورە " لە باکووری سەنعا ، پایتەختی یەمەن کراوەتە ئامانجی بۆمبارانی ئاسمانی هاوپەیمانی سەعوودی یەوە .

ووتراوە فڕۆکەگەلی شەڕکەری هاوپەیمانی سەعوودی لە ماوەی یەک شەودا سێ جاردا یاریگای " الثورە " ی بۆمباران کردووە .

فڕۆکەگەلی شەڕکەری هاوپەیمانی سەعوودی هەروەها شەقامی الزبیری لە باسووری پایتەختی یەمەن ی شیان بۆمباران کردووە .

چەند کاتژمێر پێش ئەوەی ئەمەش ، هاوپەیمانی سەعوودی بە هاوێستنی زیاتر لە ٥٨ مووشەک ناوچەگەلی جیاواز لە یەمەن یان کردووەتە ئامانج . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوچەگەلی جێی نیشتەجێ بوون و بنکەی کۆمیتەگەلی خەڵکی یەمەن لە پارێزگا جیاوازەکان لەوانەش سەنعا ، مێئارب ، الجوف و الحدیدە کردووەتە ئامانج .

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی شەوی یەکشەممە ش ٣ خار فڕۆکەگەلی نێودەوڵەتی سەنعایان بۆمباران کردووە .

فڕۆکەگەلی هاوپەیمانی سەعوودی سەرلە بەیانی شەممەش ناوچەی ذهبان ی لە سەنعا پایتەختی یەمەن ی لە دوو جار دا کردووەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانییەوە .


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە