هاوپەیمانی عەرەبی بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە دژی مەقەڕڕی میلیشیا سەربازییەکانی حووثی لە حەدیدە و سەنعا
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی عەرەبی بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە دژی مەقەڕڕی میلیشیا سەربازییەکانی حووثی لە حەدیدە و سەنعا .
بە پێی جەخت کردنەوەی هاوپەیمانییەتییەکە ئۆپراسیۆنەکانی ئەوان تا لێکۆڵینەوەی سەرەکی ئەمنییەتی بە کۆمەڵ بەردەوامی دەبێت .
هاوپەیمانی عەرەبی پاڵپشتی لە دەولەتی یاسای یەمەن ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ بە ئامانج گرتنی مەقەررەکان ، بنکەکان و کۆگاکانی پارێزگاری فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و مووشەک گەلی بالیستیکی حووثییەکان لە پاریزگاکانی حەدیدە و سەنعا دەست پێکرد .
کۆمیتەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی عەرەبی شەوی ڕابردوو جگە لە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکان لە دژی مەقەڕڕەکان ، بنکەکان و مۆڵگەکانی میلیشیاکانی حووثی لە سەنعا پایتەختی یەمەن جەختی کردەوە کە ئەم هێرشانە لە کاردانەوە بەرامبەر هەنگاوە دوژمنکارانەکانی حووثییەکان لە ڕاستای پاراستنی ئەمنییەت و سەقامگیری و لەناوبردنی ناوەندەکانی هەڕەشە ئەنجام دەدرێت .
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە