هاوپەیمانی عەرەبی دەربارەی تێکشکانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی حووثییەکان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی عەرەبی دەربارەی تێکشکانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی حووثییەکان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
هاوپەیمانی عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی حووثییەکان کە بەرەو کۆشکی دەوڵەتی یەمەن هاوێشترابوون تێکشکاون و لە ناوبردراون .
بە پێی راپۆرتێک هاوپەیمانی عەرەبی کە بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە یەمەن شەڕدەکات ، ڕایگەیاند کە سەرکەوتوو بووە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان کە لە لایەن چەکداران و شۆڕشگەرانی ئەنسارۆڵلا " حووثییەکان " کە بەرەو کۆشکی دەوڵەتی یەمەن لە عەدەن هاوێشترابوو تێکبشکێنێت و سەرووخواریان بکات . سکای نیووزی عەرەبستانی سەعوودی هاوپەیمانی بەیاننامەیەکی لەم هاوپەیمانییە بڵاو کردەوە . بەیاننامەی هاوپەیمانی عەرەبی لەم بوارەدا لە لایەن سکای نیووزی عەرەبی یەوە بڵاو کرایەوە .
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە : " فڕۆکەیەکی پڕ لە مەواددی تەقینەوە کە لە لایەن حووثییەکانەوە بە ئامانجی هێرش کردن بۆ سەر کۆشکی حکوومەتی المعاشیک لە عەدەن هاوێشترابوو ، لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانی تێکشکاو و لە ناوبردرا .
پێشتر ڕۆیتەرز لە ناوچەی کۆشکی المعاشێق لە ساڵە هاتن بۆ فڕۆکەخانەی عەدەن لە کاتی دەرچوونی ئەندامانی دەوڵەتی نوێ کە ڕیاز یان بە مەبەستی یەمەن بە جێ هێشتبووە هەواڵی دا . سکای نیووز سەبارەت بەم تەقینەوانە ڕایگەیاند کە پێش ڕوودان دەنگی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە بەرزاییەکانی فڕۆکەخانەکەی عەدەن دەبیسترا . بە پێی دواهەمین هەواڵەکان ژمارەی قوربانیانی ئەم تەقینەوەیە گەیشتووەتە زیاتر لە دەیان کەس و لانیکەم بریندار بوونی ٢٠ کەس .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە