هاوپەیمانی عەرەبی : فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی حووثییەکانمان تێکشکاند

پەیامی کورد     ...   هاوپەیمانی عەرەبی  :   فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی حووثییەکانمان تێکشکاند .

هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی ، ئەمڕۆ یەکشەممە هەواڵ لە بە ئامانج گرتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن ەوە ، بەرەو باشووری عەرەبستانی سەعوودی فڕیبوو دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک تورکی المالکی ووتەبێژی فەرمی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی ، لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە : " ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە لایەن حووثییەکانەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک و زیرەکانە فڕێندرابوو تا کوو باشووری عەرەبستانی سەعوودی بکاتە ئامانج ."

عەرەبستانی سەعوودی ، لە مارسی ٢٠١٥ ، ەوە ڕابەرایەتی هاوپەیمانی عەرەبی لە سەر شانە ، ئەم هاوپەیمانییە ئۆپراسیۆنی سەربازی و نیزامی پەرت و بڵاوی لە یەمەن بە مەبەستی پاڵثشتی لە دەوڵەتی عەبد ڕەبە مەنسوور هاسی ، سەرۆککۆماری دەست لە کار کشاوەی ئەم ووڵاتە ئەنجام داوە و لەگەڵ هێزەکانی حووثی یەمەن لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەدایە .


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە