هاوپەیمانی عەرەبی لە هەڵوەشاندنەوەی ٥ مین ی دەریایی لە دەریای سوور هەواڵ دەدات

پەیامی کورد    ...     هاوپەیمانی عەرەبی لە هەڵوەشاندنەوەی ٥ مین ی دەریایی لە دەریای سوور هەواڵ دەدات

هاوپەیمانی عەرەبی کە بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە یەمەن شەڕ دەکات ڕایگەیاند کە ٥ مین ی دەریایی کە شەڕکەرانی یەمەنی لە بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلا لە باشووری دەریای سوور دانایان نابووەوە هەڵوەشاندووەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک تورکی المالکی ووتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی ڕۆژی سێ شەممە لە تەلەفزیۆنی سەعوودی دا ڕایگەیاند ئەم هاوپەیمانییە ٥ مین ی دەریایی کە لە سنووری باشووری دەریای سوور لە لایەن حوثتییەکانەوە دانرابووەوە لە ناو بردووە ئەم مین نانە لە ئێران درووست کراون .

بە ووتەی المالکی لە سەرەتای دەرگیرییەکانەوە لە یەمەن لە ساڵی ٢٠١٥ ، ئەم هاوپەیمانییە سەرکەوتوو بووە ١٦٣ مین ی دەریایی لە دەریای سوور هەڵبوەشێنێتەوە .

ئەم هاوپەیمانییە دەڵێ هەنگاوەکانی حووثییەکان هەڕەشە لە ئەمنییەتی هەڵگرتن و گواستنەوە لە باشووری دەریای سوور دەکات .


ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە