هاوپەیمانی عەرەبی: کەنداوی حەدیدە بووەتە شوێنی گواستنەوەی چە‌ک وچۆڵ ووڵاتی ئێران

پەیامی کورد    ...  هاوپەیمانی عەرەبی: کەنداوی حەدیدە بووەتە شوێنی گواستنەوەی چە‌ک وچۆڵ ووڵاتی ئێران

فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی ووتی: کەنداوی ئەلحەدیدە بووەتە شوێنێک کە ڕێژیمی ئێران بەردەوام چەکوچۆڵی پێدا دەگوازێتەوە.

ڕۆژی شەممە ١٥ی جانیوەری ٢٠٢٢ ، ژەنەراڵ سالم ئەلئەزیمع، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ پشتیوانی لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن، لە کۆبوونەوەیەکی فەرماندەرانی سەربازی هاوپەیمانانی عەرەبی ئەرتەشی نەتەوەیی یەمەن، ووتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران کەنداوی ئەلحەدیدەی کردووەتە ناوەندی گواستنەوەی چەکوچۆڵ و لە ئێرانەوە چەکی قورس و سووک بۆ ئەو شوێنە دەنێرێ و لەوێوە دەگاتە دەستی میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە، کەنداوی ئەلحەدیدە شوێنێکە بۆ هاوردەکردنی کەل‌و‌پەل و بۆ گواستنەوەی هاوکارییە مرۆڤ‌دۆستانە و مەدەنییەکان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی هەژار بەکار هاتووە؛ بەڵام لە ڕاستیدا میلیشیا حووسییەکان کەڵکی خراپ لەو کەنداوە وەردەگرن و کردوویانەتە شوێنی هاوردەکردنی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و چەکوچۆڵ و تەقەمەنی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەنێردرێن.

 


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە