هاوپەیمانی فەتح بە پێشکەشکردنی سکاڵای یاسایی بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات
بە پێی نوێترین زانیاری دەربارەی کاردانەوەکانی هەندێک لایەنی سیاسی و گرووپی عێراقی سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەێنێت : ساختەکاری زۆر کراوە و دەستکاری ئەنجامەکان کراوە .
میدیاکانی عێراق بڵاوی دەکەنەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری داوایەکی یاسایی پێشکەش بە دادگای باڵای فێداڕاڵی کردووە و تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکەی ئەم دواییەی عێراق دەکات .
هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوە کردووە کە بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین ساختەکاری زۆر لەم هەڵبژاردنەدا کراوە دەستکاری دەرئەنجامەکان کراوە ، هەر بۆیە داوا لە دادگای فێدڕاڵی دەکات کە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٠ی مانگی ئۆکتۆبەر ی پەرلەمانی عێراق پۆچەڵ و هەڵبوەشێندرێتەوە و سەر لە نوێ هەڵبژاردنێکی دیکە ئەنجام بدرێت .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە