هاوپەیمانی فەتح داوا لە بەرهەم ساڵح دەکات حۆکمەکانی لە سێدارەدانی تێرۆریستان واژوو بکات
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی فەتح داوا لە بەرهەم ساڵح دەکات حۆکمەکانی لە سێدارەدانی تێرۆریستان واژوو بکات .
مەهدی تەقی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح ی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە کردووە حۆکمەکانی لە سێدارەدان کە پێشتر دەرکوارن لە دژی تێرۆریستان لەم ووڵاتەدا واژوویان بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک مەهدی تەقی لە ووتووێژ لەگەل ئاژانسی هەواڵی المعلومە ی عێراق ووتی : " فڕاکسیۆنێکی سیاسی هاوبەش لە مەجلیسی نوێنەران و دەوڵەت ، لەگەڵ جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدان لە بەرامبەر تێرۆریستانی بەندکراو لە عێراق دژایەتی دەکەن .
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەرکی سەرۆککۆماری واژووی حۆکمەکانی سێدارەدان بۆ ڕێز لێنان لە خوێنی شەهیدان و گوێ نەدان بە فشارە سیاسییەکان ە کە دەبێتە بەربەستی جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدان ، داوای لە بەرهەم ساڵح کرد ئەم حۆکمانە واژوو بکات .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە