هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە جێبەجێ نەکردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدانی تێرۆریستان لە لایەن بەرهەم ساڵح ەوە هۆشداری دەدات

پەیامی کورد    ...   هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە جێبەجێ نەکردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدانی تێرۆریستان لە لایەن بەرهەم ساڵح ەوە هۆشداری دەدات .

نوینەری هاوپەیمانی فەتح ی عێراق دەربارەی جێبەجێ نەکردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدانی دەرکراو لە دژی تێرۆریستان هۆشداری دا و ئەم کارەی بە هەڕەشەیەک بۆ ووڵات و خەڵک ناوبردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، موحەمەد کەریم البلداوی " نوێنەری هاوپەیمانی پەرلەمانی عێراق دەربارەی جێبەجی نەکردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدانی دەرکراوی دژی تێرۆریستان ، بە ئاماژەدان بەوەی کە بەردەوامی هەبوونی ئەوان لە بەندیخانەکان هەڕەشەیەکە بۆ عێراق و خەڵکەکەی هۆشداری دا .

ئەو ووتی : واژووگەلێکی زۆر لە ناوخۆی پەرلەمان کۆبووەتەوە تاکوو داوا لە بەرهەم ساڵح بکەن جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدان لە دژی تێرۆریستان پەسەند بکات و واژوویان بکات .

البلداوی هەروەها ووتی : تێرۆریستان تۆبە ناکەن و دەست لە بیرۆکەکانی خۆیان هەڵناگرن ، هەربۆیە هێڵانەوەیان لە بەندیخانەکان بە بێ جێبەجێ کردنی حۆکمەکانی لەسێدارەدان هیچ سوودێکی نییە .

ئەو هەروەها ووتی : هێڵانەوەی تێرۆریستان لە بەندیخانەکان مەترسییەکی گەورەیە بۆ کۆمەلگا و لەوانەیە ئەوان لە ژێر فشارگەلی سیاسی یا بڕە پارەیەک کە هەندێک لە حێزبەکان بۆ ئازادی ئەوان دەیدەن ئازاد بکرێن و هەربۆیە هیچ پاساوێک بۆ سەرۆککۆمار نییە بۆ بەرگریکردن لە پەسەند کردنی حۆکمەکانی لە سێدارەدان .

جێبەجێ کردنی حۆکمی لە سێدارەدانی تێرۆریستان ی دەست بەسەر کراو لە عێراق تەنیا لە ئەگەری ڕەزامەندی و واژووی سەرۆککۆماری ئەنجام دەدرێت و تاکوو ئێستا حۆکمی لە سێدارەدانی هیچ یەکە لە ئەندامی دەرەکی داعش لە عێراق جێبەجێ نەکراوە و هێشتا ١١ فەڕەنسەوی و بەلژیکی چاوەڕەوانی جێبەجێ کردنی حۆکمی لەسێدارەدانی خۆیانن


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە