هاوپەیمانی فەتح لە پەیامێکدا پێکهێنەری حکوومەتی داهاتووی عێڕاق ڕادەگەینێت !!
هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری رایگەیاندووە ، کۆبوونەوەیەی چەند رۆژێک پێش ئێستا کە لەماڵی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەچوو زۆر گرینگ بووە و بناغەی درووستکردنی هاوپەیمانێتیەکی بۆ ئایندە داناوە، جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو هاوپەیمانێتییە بەسەرۆکایەتی مالیکی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو رادەسپێردرێت.
ئەبوو میساق ئەلمەساری سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" ئەو کۆبوونەوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا لەماڵی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەچوو کە تێیدا پارتەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و ژمارەیەک لە هێزی کوردیی و سوننییەکان تێیدا ئامادە بوون، گەلێک گرینگ بووە، لەبەرئەوەی کۆبوونەوەکە بناغەی نیمچە هاوپەیمانێتییەکی گەورەی لەنێوان هێزە بەشدارەکان دانا.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا چەند هیزێکی سیایسی تریش دێنە ناو ئەو هاوپەیمانێتییە سیاسییە گەورەیەوە، هەربۆیە حکوومەتی داهاتووی عێراق لەو هاوپەیمانێتییەوە سەرچاوە دەگرێت، جگە لەوەی دوای سازانی لایەنە سیاسییەکانیش سەرۆک وەزیرانی داهاتووی لێدەستنیشان دەکرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە