هاوپەیمانی فەتح ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی فەتح ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری ڕایدەگەینێت، پێکهێنانی حکوومەت و پڕۆسەی سیاسی داهاتوو زۆر لەوە زیاتر دوادەکەوێت کە پێشبینی دەکرێت.
قەزەنفەر بەتیخ پەرلەمانتاری دەرچووی هاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێشتا تێڕوانینی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو ناڕوونە، ئەمەش وادەکات پڕۆسەی سیاسی بچێتە دۆخی چاوەڕوانییەوە.
جەختیشی کردۆتەوە، دانووستان و لەیەکتێگەیشتنەکان ناڕونو تەمومژاوین.
وتووشیەتی:"پڕۆسەی سیاسی لە ئێستادا لە بێسەرەوبەرییەکی گەورەدایە، پێشبینیش دەکرێت پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو زۆر لەوە زیاتر دوابکەوێت کە پێشبینی دەکرێت".
پێشتریش تورکی جەمالی پەڕلەمانتاری سەرکەوتوی سەربەخۆ ڕایگەیاندبوو، پێ دەچێت یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەکراوەیی بهێڵرێتەوە، تاوەکو لایەنە سیاسییەکان لەسەر دەستنیشانکردنی سێ سەرۆکایەتییەکە ڕێک دەکەون.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە