هاوپەیمانی فەتح ڕەخنەی تووند ئاراستەی عێراق دەکات سەبارەت بە واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی هاوکاری سەربازی و نیزامی لەگەڵ تورکیا
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی فەتح ڕەخنەی تووند ئاراستەی عێراق دەکات سەبارەت بە واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی هاوکاری سەربازی و نیزامی لەگەڵ تورکیا .
موحەمەد کەریم نوێنەری هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ دووشەممە بە جەختەوە لە سەر پێشێلکردنی حاکمییەتی نەتەوەیی عێراق لە لایەن تورکیاوە و هەروەها گرینگی دەرچوونی هێزەکانی لە خاکی ئەم ووڵاتە ڕێکەوتننامەی نیزامی کە لەم دواییانە ەل میانەی سەفەری " جومعە عیناد " وەزیری بەرگری ئەم ووڵاتە بۆ ئانکارا لە نێوان لایەنەکان دا واژوو کراوە نامەعقوول ناوی دەبات .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەریم ووتی : وەزیری بەرگری پێش ئەویە کە سەردانی تورکیا نکات تاکوو دەستی بگاتە ڕەوەندی چەک و تەقەمەنی و واژووی ڕێکەوتننامەی سەربازی دەبوایە لەگەڵ ئەوان دا دەربارەی دەرچوونی هێزەکان و دەست لێکشانەوە لە پێشێلکردنی حاکمییەتی عێراق ڕێکەوتنی بکردبایە .
ئەو ووتی نابێ بیانوو بە دەستی تورکیاوە بدەین و کلیدی هێزی سەربازی عێراق ڕادەستی ئەوان بکەین . عێراق چۆن دەتوانێت لەگەڵ ووڵاتێک کە حاکمییەتەکەی پێشێل کردووە ڕێکەوتن واژوو بکات و کلیدە ئەمنییەتییەکان بە ئەو بسپێرێت .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە