هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زەڕادخانە سەربازی و نیزامییەکانی عێراق بەهێز دەکات
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زەڕادخانە سەربازی و نیزامییەکانی عێراق بەهێز دەکات .
ڕۆژنامەی الصباح نووسی : هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاریو یارمەتی بە هێزەکانی عێراق ی لە شەڕ لە دژی گرووپگەلی تێرۆریستی داعش دا ، زەڕادخانە سەربازی و نیزامییەکانی عێراق بەهێز کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە الصباح سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی ووتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ، لە بەیاننامەی بڵاوکراوەی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند : " هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ، کەل و پەلی سەربازی و چەکی بە بەهای ٥ میلیۆن دۆلار ڕادەستی هیزە ئەمنییەتیەکان و ئەرتەشی عێراق کردووە .
ئەو هەروەها ووتی : ئەم هاوکارییە بە مەبستی هاوکاری و گەیاندنی یارمەتی بە هێزە ئەمنییەتییەکانی عێراق ە لە شەڕ لە دژی گرووپگەلی تێرۆریستی داعش و درووستکردنی نیهادگەکی سەربازی و نیزامی بە باشترین کەل و پەلەوە .
لەم نێوەندەدا وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ش ئاشکرای دەکات : فڕۆکەگەلی شەڕی ئەو ووڵاتە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ زنجیرە ئەشکەوتگەلێک لە باکووری عێڕاق کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعش بوونیان هەیە بە پێی زانیاریگەلیک کە لەم دواییانە لە لایەن هیزە چەکدارەکانی عێراق ەوە بە دەستیان هێنابوو بۆمباران کردووە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە