هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەکارهێنانی کەل و پەلە دیاریکراوەکانی بە ئەرتەشی عێراق لە لایەن حەشدی شەعبی یەوە هۆشداری دەدات .

پەیامی کورد     ...    هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەکارهێنانی کەل و پەلە دیاریکراوەکانی بە ئەرتەشی عێراق لە لایەن حەشدی شەعبی یەوە هۆشداری دەدات .

یەکێک لە بەرپرسانی نیزامی و سەربازی عێراق لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دا ڕایگەیاند هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوا دەکات گواستنەوە یا خود کەڵک وەرگرتن لە هاوکارییە سەربازیی و نیزامییەکانی ئەم هاوپەیمانییە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە ڕابگیرێت .

ئەو لە ووتووێژێکی خۆیدا لەگەڵ العربی الجدید ڕایگەیاند : بە پێی پەیمان و مەرجی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەگەری پێشێلکاری داوای ڕاگەیندراو ئەگەری ڕاگرتنی هەرجۆرە هاوکارییەکی سەربازی بە هێزەکانی عێراقی لە ئارادایە .

بە ووتەی ئەم بەرپرسە حێراقییە ، ئەمریکا و بەریتانیا بارەها ووتار و قسەکانی فەرماندە عێراقییەکانیان  دەربارەی ئەوەی کە حەسدی شەعبی بەشێک لە هێزە ئەمنییەتییەکانی عێراقن و یاسای تەشکیل کردنی لە لایەن پەرلەمان ەوە پەسەند کراوە ڕەت کردووەتەوە .

ئەو ووتی ، پشتیوانی نەکردن لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی هێزە عێراقییەکان لە ئەگەری ئەوەی کە حەشدی شەعبی تێیدا ئامادە بێت ،بەردەوام لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە جیبەجێ دەکرێت هەر بۆیە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە باڵەفڕ و فڕۆکەگەلی شەڕکەری عێراقی ، تەنیا بە شیوەی تایبەت کە حەشد تێیدا بەشداری هەبێت پشتیوانی لێوە دەکات .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە فەرماندەیی کۆمیتەی هاوبەشی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بە بەهای ٥ میلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل و کەل و پەلی نیزامی و سەربازی یان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەرگرتووە و بە دەستیان گەیشتووە . 

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە