هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ڕۆژئاوا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دەکەن
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ڕۆژئاوا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دەکەن
سەرچاوەیەک لەناو هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاندووە کە ناوەراستی ئەم هەفتەیە شاندێکی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودوڵەتی دژ بە داعش بەسەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەردانی ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستانیان کردووە و بەڵێنی ئەوەیان پێداون کە هێزەکانیان لەناوچەکەدا ناکێشنەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، شاندەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەردانی ناوچەکانی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتیان کردووە و لە دیدارەکانیان لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە بەڵێنی ئەوەیانداوە کە هێزە سەربازییەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە گشتی و ناوچەکانی ئەوان بەتایبەتی ناکشێنەوە.
هەروەک بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر زاری دانیشتووانی ناوچەکەوە رایگەیاندووە کە شاندەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرەرای جەختکردنەوەیان لە مانەوەی هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان، ئاماژەیان بەوەکردووە کە هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لەهەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعش دەرهێنراون بەردەوامی پێدەدەن.
جگە لەوەی شاندەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دیدارەکەیاندا لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە باسیان لە گرینگی پتەوکردنی سەقامگیری ئەمنی و ئیداری و باشکردنی ژیان و گوزەرانی دانیشتووانی ڕۆژئاوای کوردستان کردۆتەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە