هاوپەیمانی ڕەوتی نیشتیمانی ئازادی لۆبنان لەگەڵ حێزبۆڵلا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی لۆبنان
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی ڕەوتی نیشتیمانی ئازادی لۆبنان لەگەڵ حێزبۆڵلا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی لۆبنان
هاوپەیمانی ڕەوتی نیشتیمانی ئازادی لۆبنان بە ڕاگەیاندنی ناوی بەربژێەکانی ئەم ڕەوتە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم ووڵاتە ، جەختی کردەوە کە ئەم ڕەوتە لەم هەڵبژاردەنەدا لەگەڵ حیزبۆڵلا هاوپەیمانییەک تەشکیل دەکات
بە پێی ڕاپۆرتێک جۆبران باسیل سەرۆکی ڕەوتی نیشتیمانی ئازادی لۆبنان لە هەفتەمین کۆنگرەی ساڵانەی ڕەوتی نیشتیمانی ووڵاتەکەی دا ووتی : کەسێ کە دەستی بۆ هاوپەیمانی هەڵبژاردن بەرەوڕووی ئێمە درێژ کردووە ، حێزبۆڵلایە ، هەروەها کە ئێمە ٦ی فێبریوەری ٢٠٠٦ و کاتێک کە دەیانویست ئەوان پشتگوێ و گۆشەگیر بکەن بەرەو ئەوان دەستمان درێژ کرد .
ئەو ووتی : شەراکەت لەگەل لیستگەلی هەڵبژاردن ، بەشداریکردن لە بەرنامەکان دا نییە ، بەڵکوو بەرهەمی یەکپارچە کردنی دەنگەکانە .
باسیل ووتی : حیزبێکی گەورە لە لۆبنان بوونی هەیە کە حیزبی گەندەڵە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە