هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین گەیشتە ١٠ میلیارد دۆلار
پەیامی کورد ... هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین گەیشتە ١٠ میلیارد دۆلار
ئانتۆنی بلینکن ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : بەهای کۆی گشتی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەم ووڵاتە بۆ ئۆکراین زیاتر لە ١٠ میلیارد دۆلارە .
لە دوای تەرخان کردنی پاکێجی نویی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراین بە بەهای نزیکەی ٧٧٥ میلیۆن دۆلار ، بەهای کۆی گشتی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراین لە سەرەتای شەڕ ەوە گەیشتووەتە نزیکەی ١٠،٦ میلیارد دۆلار .
نزیکەی ٥٠ وولات لە نێوان هاوپەیمانان و شەریکەکانی واشینتۆن بە کییف هاوکاری سەربازی ڕادەست دەکەن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە