هاوکارییە سەربازی و نیزامییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا راوەستێندرا

پەیامی کورد     ...    هاوکارییە سەربازی و نیزامییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا راوەستێندرا

سەرچاوەکان ڕایدەگەێنن کە سەرۆککۆماری تورکیا بە هۆی خستنە بەر باسی پرسیار و ڕاوەستاندنی هاوکارییە ئابووریی و زەربازییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بە نیازە دانیشتنێکیکابینەیی ئەنجام بدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەگەلی هەواڵ بە بلۆمبێرگ یان ڕاگەیاندووە کە ڕەجەب تەئیب ئەەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا داواکاری ڕاوەستاندنی هاوکارییە سەربازی و ئابووری یەکان لەگەڵ ئەمریکایە ، لە دوای قسەگەلی ئەم دواییەی جۆ بایدن دەربارەی بە فەرمی ناساندنی " کۆمەڵکوژ کردنی ئەرمەنییەکان " لە لایەن ئیمپراتۆری تورکیاوە بوو .

ئەم میدیایە هەروەها دەڵێ کە سەرۆککۆماری تورکیا لە هەوڵی بەرپاکردنی دانیشتنێکی کابینەیی لەگەڵ حکوومەتەکەیە بۆ خستنەڕووی پرسیار بەرامبەر ویلایەتەیەکگرتووەکان ە . هەروەها لە هەوڵدایە کە هاوکارییە ئابووری و سەربازییەکانی لەگەڵ ئەم ووڵاتەدا ڕابوەستێنێت .

ئەم ڕێکەوتننامەیە لە کاتی خۆیدا ئەم توانایەی بە ئانکارا دا تاکوو بتوانێت ئامادەیی خۆی لە تێکهەڵچوونەکانی سووریا و عێراق و هاوکاری لەگەڵ واشینتۆن دا دەستەبەر بکات .

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک چەند ڕۆژ پێش " کۆمەڵکوژ کردنی ئەرمەنییەکانی لە کاتی ئیمپراتۆری عوثمانییەکان بە فەرمی ناساند .


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە