هاوکاری و یارمەتی ٦٧ میلیۆن دۆلاری نوێی ئەمریکا بۆ ئەرتەشی لۆبنان
دەوڵەتی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دۆخ و ئەگەری ناڕەزایەتی بەرفراوان لە لۆبنان هاوکاری و یارمەتی ٦٧ میلیۆن دۆلاری نوێی ووڵاتەکەی بۆ ئەرتەشی ئەم ووڵاتە هەنارد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لەئەم هەواڵە لە لایەن ڤیکتۆریا نۆلاند جێگری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی بەیرووت کردووە ڕاگەێندراوە .
نۆڵاند بە پەیامنێران و ڕۆژنامەوانانی وتووە : ئەمڕۆ دڵخۆشم کە ڕابگەێنم ئەمریکا ٦٧ میلیۆن دۆلار ی دیکە بە ئەرتەشی لۆبنان هاوکاری دەبەخشێت و لە دەرئەنجامدا کۆ گشتی هاوکارییەکانمان بۆ ئەمساڵ دەگاتە ١٨٧ میلیۆن دۆلار .
جێگای ئاماژەدانە کە ئەرتەشی لۆبنان لەگەڵ کەمی کەل و پەل و پارەی نەخت بەرەوڕووە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەرتەشی لۆبنان لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم ووڵاتەدا بەشداری دەکات .
ڕۆژی پێنجشەممە لە ئاکامی ناڕەزایەتییەکانی حێزبۆڵڵا و حێزبی شیعە ی امل لە باشووری بەیرووت تەقە و تێکهەڵچوون ڕوویدا و لە دەرئەنجامدا ٦ کەس کوژران و ٣٢ کەسی دیکەش بریندار بوون .
حیزبۆڵلا هەوادارەکانی حێزبێکی نەتەوەگەرای مەسیحی لۆبنانی بەناوبانگ بە حێزبی هێزەکانی لۆبنانی بە بەرپرسیاری ئەم هێرشە ناوبرد بەڵام ئەم حێزبە بە نۆبەی خۆی شیعەکانی بە درووستکردنی ئاڵۆزی تاوانبار کرد . ئەرتەشی لۆبنان هەوڵیدا پێس لە تەقە و تێکهەڵچوونەکان بگرێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو . ئەرتەشی لۆبنان ڕایگەیاند کە تەک هاوێژەکان لە تەقەکردن دا ڕۆڵیان هەبووە .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە