هاوێشتنی مووشەکی جۆری Changzheng-8 نەوەی نوێی چین بە سەرکەوتوویی تاقیکرایەوە
پەیامی کورد ... هاوێشتنی مووشەکی جۆری Changzheng-8 نەوەی نوێی چین بە سەرکەوتوویی تاقیکرایەوە
چین لە بنکەیی بۆشائیگەری " ڤۆن تیان " مووشەکی Changzheng-8 ی خۆی بە سەرکەوتوویی تاقیکردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی « The Paper » کاتژمێر ١٢:٣٧ ی دوائی نیوەڕۆ بە کاتی پێکەن ، هاوێشتنی مووشەکی نەوەی نوێی Changzheng-8 چین بە سەرکەوتوویی لە بنکەی بۆشائیگەری " ڤۆن تیان " لە هایان ئەنجام درا کە هەڵگری ٥ سەتەلایت بۆ گەیاندن بە مەداری هەماهەنگی لەگەڵ خۆرە .
بەرزایی گشتی مووشەکەکە ٣/٥٠ مەتر و هێزی هەڵگرتنی ٣٥٦ تەن ە . ئەم مووشەکە توانایی هەیە تاکوو ٤.٥ تەن بار بگەێنێتە مەداری هەماهەنگی لەگەڵ خۆر لە بەرزایی ٧٠٠ کیلۆمەتری دا .
هەربۆیە ئەم مووشەکە بۆشائیگەرییەی چین توانایی ڕێژەیی خێراکردنی لە هەڵگرتن و گواستنەوە بۆ هاوێشتنی بارەکان لە ٣ تاکوو ٤.٥ تەنەوە بۆ مەداری هەماهەنگی خۆر جیبەجێ دەکات و کێشەکە چارەسەر دەکات .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە