هاوێشتنی مووشەکی ڕووسی بەرەو فڕۆکەگەلی بەریتانیایی
پەیامی کورد ... هاوێشتنی مووشەکی ڕووسی بەرەو فڕۆکەگەلی بەریتانیایی
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند ، بێن ڤاڵاس ، وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاندووە : فڕۆکەیەکی جێتی شەڕکەری ڕووسی لە ٢٩ی سێپتەمبەردا لە نزیکی فڕۆکەیەکی سیخوڕی بەریتانیایی کە لە حاڵێ گەشت لێدان لە هەرێمی ئاسمانی نێودەولەتی ، لە سەر بەرزاییەکانی دەریای ڕەش بووە ، مووشەکیکی هاوێشتووە .
نیگەرانییەکانی دەوڵەت دەربارەی ئەم ڕووداوەی بە وەزیری بەرگری ڕووسیام ڕاگەیاند و ڕووسیاش لە ووڵامەکەی خۆیدا لە بەرواری ١٠ی ئۆکتۆبەر ووتی کە بە پێی بەدواداچوونەکانی ئەوان هۆکارەکە کێشەی تەکنیکی بووە .
لە بیروڕای بەریتانیاش ئەمە تووندترکردنی ئاڵۆزییەکان نەبووە و بابەتەکە لە ڕاستیدا پەیوەندی بە کێشەیەکی تەکنیکی یەوە هەیە .
ئەگەر ڕووسیا کەڵک لە چەکی ئەتۆمی وەربگرێت بەرەوڕووی پاشهاتگەلێکی قورس دەبێتەوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە