هاکان فیدان بە پاسکیل سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... هاکان فیدان بە پاسکیل سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
پێشەوا هەورامی ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
پێشەوا هەورامی سەبارەت بە سەردانەکەی هاکان فیدان ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ئەم سەردانە لە ٢٤ی ئاب ئەنجام بدرێت و لە کاتی سەردانەکەدا کۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە ئەنجام بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد سەحاف ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ بەغدا و هەولێری پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند "ئەم سەردانە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات و سەرجەم کێشەکانی نێوانیان".
سەحاف ڕایگەیاند، هاکان فیدان ڕۆژی ٢٣ی ئاب لە بەغدا چاوی بە موحەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەشێک لە بەرپرسانی حکوومەتی عێراق دەکەوێت.
پێشبینیش دەکرێت ڕۆژی دواتر هەمان کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە