هاککەرەکانی کۆریای باکوور هێرشیان کردە سەر پیشەسازی بەرگری ڕووسیا

پەیامی کورد   ...  هاککەرەکانی کۆریای باکوور هێرشیان کردە سەر پیشەسازی بەرگری ڕووسیا!

باس لەوەش کراوە کە هاکەرەکان بە ناوەکانی "سکارکرافت" و "لازارۆس" کە لە حکوومەتی کۆریای باکوورەوە نزیکن، سەرەڕای هاوکاری سەربازی هەردوو ووڵات، هێرشیان کردووەتە سەر سیستەمی تەکنۆلۆژیای مووشەکی ڕووسیا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئێن کەی نیوز، لە ڕاپۆرتی سێنتینێل ڤۆن ئاشکرا بووە کە گرووپە هاکەرەکان ناویان هێناوە؛ "سکارکرافت" و "لازارۆس" هێرشیان کردە سەر تەکنۆلۆژیای ستراتیژیکی ڕووسیای مووشەکێک.

دیاری کراوە کە هاککەرەکان هێرشێکی ئەلیکترۆنییان کردووە بۆ سەر کۆمپانیای ڕووسی NPO Mashinostroyeniya کە مووشەکی پێشکەوتوو دروست دەکات.

شایانی باسە کە ڕووسیا و کۆریای باکوور دوو ووڵاتی هاوپەیمانن و لە بواری بەرنامەی سەربازیدا هاوکاری دەکەن.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە