"هه‌رێمی کوردستان زانیاری دەربارەی شوێنی هێرش و ناسنامه‌ی هێرشكاران ده‌داته به‌غدا"
پەیامی کورد ... "هه‌رێمی کوردستان زانیاری دەربارەی شوێنی هێرش و ناسنامه‌ی هێرشكاران ده‌داته به‌غدا"
هێرشی درۆنه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ولێر نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌ندامی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق باس له‌وه ده‌كات كه جۆرێك كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه به‌رانبه‌ر به وه‌رگرتنی ڕێكاری پێویست له به‌رانبه‌ر هێرشكاراندا. لهوبارەیەوه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی شوێن و پێگه و ناسنامه‌ی هێرشكارانی داوه‌ته حكوومه‌تی عێراق، ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناكرێت كوردستان بكرێته مه‌یدانی جه‌نگێكی به‌وه‌كاله‌ت.
دواهێرشی درۆنه‌كان بۆ هه‌ولێر هه‌م ئاڕاسته‌ی جیاواز بوو، هه‌م شوێنه‌كه‌ی، شوێنی هێرشه‌كه نزیك بوو له كونسووڵخانه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ڕێگای پیرمام دوای هێرشه‌كه پڕۆپاگه‌نده‌ی زۆر له‌دژی كوردستان دەکرێت، هه‌وڵێك هه‌یه له ڕێگای پڕۆپاگه‌نده‌وه كوردستان له شه‌ڕێكی تازه‌وه بگلێنرێت، یان بخرێته به‌ره‌ی میحوه‌ری شه‌ڕه‌وه. له‌و بارەیەوه گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پڕۆپاگه‌نده‌كانی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "لەم ڕۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشیای (کتائب سید الشهداء) بە ناوی "احمد المکصوص" بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون. ئێمە ئەم قسانە ڕەت دەکەینەوە، چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراپ دەگەیەنن.
هاوكات فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا هەواڵێكی ڕۆژنامەی "كەیهان"ی ئێرانی لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە ڕەت كردەوە و ڕای گەیاند، هەواڵەكە ناڕاست و بێبنەمایە. لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ڕۆژی سێشەممە ڕۆژنامەی کەیهانی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون. ئەم جۆرە هەواڵە بێبنەمایانە ڕەت دەکەینەوە و ڕای دەگەیەنین کە ئەم هەواڵە ڕاست نییە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیل لە کوردستان نییە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، درووست‌کردنی ڕق و ناکۆکییە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان".
ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه له‌دژی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی شه‌ڕی نه‌كردووه و پارێزگاریی له خاكی خۆی كردووه، ناشیه‌وێت ببێته به‌شێك له شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت. فه‌لاح موسته‌فا سه‌رۆكی دیسكی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم، ڕایگەیاند : "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و درووستكردنی كه‌شێكی ئارام له عێراقدا له ئارادایه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ر شارێكی عێراق نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و ده‌یانه‌وێت سنوورێكی بۆ دیاری بكه‌ن و ئه‌وه‌ی هه‌یه دووباره نه‌كرێته‌وه".
ووتیشی: "ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان به یه‌كه‌وه گرێ دراوه و، ئارامی و سه‌قامگیری كوردستان و عێراقیش گرنگه بۆیه ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا به یه‌كه‌وه ته‌با بن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا نه‌درێت ئه‌و بۆشایییه ئه‌منییه‌ی هه‌یه به‌كار بهێنرێت و نه‌بێته هۆكاری درووستكردنی ناسه‌قامگیری و، بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گرینگه هه‌ولێر و به‌غدا له‌و بارەیەوه بگه‌نه ڕێككه‌وتن. به‌داخه‌وه ئه‌و شتانه‌ی له گۆڕه‌پانی عێراقدا ده‌گوزه‌رێت، به‌شێكیان په‌یوه‌ندیی به عێراق و كوردستانه‌وه نییه، ڕه‌نگه ململانێی نێوده‌وڵه‌تی بێت، بۆیه هیوادارین هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌بێته ململانێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به سه‌قامگیری بمێننه‌وه و گرنگه په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا تۆكمه بێت و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر خه‌ت بن بۆ نه‌هێشتنی بۆشاییی ئه‌منی.''
هاوكات عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، نوێنه‌ری ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ له ژووری ھاوبه‌شی ئۆپراسیۆنی عێراق ڕایگەیاند: "هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی شوێن و مه‌كان و ناسنامه‌ی هێرشكارانی داوه‌ته حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ڕێكاری پێویست نه‌گیراوه‌ته به‌ر و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاگاداری هاوپه‌یمانان كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و، ئه‌وانیش ده‌بێت ڕێكاری پێویست له به‌رانبه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌دا بگرنە بەر كه ده‌یانه‌وێت ئارامی هه‌ولێر تێك بدەن."
ووتیشی: ''تا ئێستا مه‌نزوومه‌ی ئه‌منی عێراق به‌ده‌ست هاوپهیمانانەوەیە، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانیش ئیجرائات وه‌ربگرن له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانەدا، چوونكه ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌كار هاتوون هی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی كار ده‌كه‌ن".
هه‌ر له‌م بارەیەوه، دكتۆر عیرفان عه‌زیز، شاره‌زای ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی،ڕایگەیاند : "ئه‌م ڕووداوانه كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه و ئه‌مه كێبڕكێیه له نێوان وڵاته زلهێزه‌كاندا، به‌ڵام عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له‌و كێبڕكێیه له نێوان ئه‌و زلهێزانه‌دا. ئه‌م كێبڕكێیه له نێوان ئه‌مریكا و ئێراندایه، ڕاسته ئه‌مریكا عێراقی ئازاد كرد، به‌ڵام نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی عێراق بكات، یان هەژموونی زیاد بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ساڵی ٢٠١٤ گرووپی میلیشیا و حه‌شد درووست بوون و كرانه یاسایی كه به‌پێی دوایین ئامار ٦٤ گرووپی جیاوازن، حه‌شد یه‌كێكه له‌و گرووپانه كه به‌هێزه و ژماره‌ی چه‌كداری له ٢٥٠ هه‌زار تێ په‌ڕیوه، ئه‌مانه هه‌مووی له‌ناو یاریه‌كه‌دان و وای كردووه كوردستانیش به‌شێك بێت و بیانه‌وێت ڕایكێشنه ناو ئه‌و یارییه. مێژووی ئه‌م هێرشانه كۆنه، به‌ڵام چه‌ند ساڵ پێش ئێستا باره‌گاكانی حیزبی دیموكرات له كۆیه كرانه ئامانج، دواتر به‌ئامانجگرتنی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سه‌نته‌ری شار و دواین هێرشیان بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ئه‌م په‌یامه ئاڕاسته‌یه بۆ ئه‌مریكا و كوردستانیش."
ووتیشی: "له‌دوای ٢٠١٤ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به‌و شێوه‌یه به‌هێز نه‌بوونه له عێراقدا، به‌پێچه‌وانه‌وه هێژمۆنیی ئێران زۆر بووه و حه‌شد و گرووپه‌كانی له عێراق به‌هێز كردووه و ئه‌مه وای كردووه ئێران له سیاسه‌تی خۆیدا له عێراق ئه‌مه‌ریكا جێ بهێڵێت، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێت ببێته به‌شێك له شه‌ڕه‌كه و ئه‌مه په‌یامی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانه و كوردستان هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران بپارێزێت، به‌ڵام ڕوانگه‌ی ئێران به‌رانبه‌ر به كوردستان ئه‌وه نییه کە ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی له به‌غدا بۆی ده‌چێته سه‌ر، له هه‌رێمی كوردستانیش بۆی بچێته سه‌ر؛ بۆ نموونه ڕاگرتنی بوودجه له به‌غداوه فشار بوو له‌سه‌ر كوردستان، دواتر داعش په‌لاماری كوردستانی دا، ئه‌وه‌ش فشار بوو كه كوردستان بكه‌وێته ژێر فشاره‌وه و ئه‌و كرده‌وانه‌ی له‌دژی هه‌ولێر ده‌كرێت، زیاتر فشاره بۆ ڕاده‌ستكردنی ئیراده‌ی كوردستان، به‌ڵام لێره كۆك بووین له‌وه‌ی ناچینه ناو ئه‌و ململانێیەوه".
راشیگه‌یاند: گرینگه به‌غدا بچێته ژێر باری ڕێككه‌وتن و ده‌بێت سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت، به‌ڵام ئه‌مه ده‌توانێت بیكات؟ بێگومان نه‌خێر، چونكه به‌غدا حكوومه‌تێكی لاوازه و گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌سه‌ڵاتدارن و ئێرانیش به‌هێزه لێره‌دا، ئه‌مانه وای كردووه كه به‌غدا نه‌توانێت وه‌ك پێویست هه‌نگاو بنێت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ده‌نا كێ ڕێگره له ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق؟
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە