هونەرمەند هاوتا ئەسعەد کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... هونەرمەند هاوتا ئەسعەد کۆچی دوایی کرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌د برای هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د و باوكی خانمه هونه‌رمه‌ند كه‌ژێ هاوتا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له‌شاری هه‌ولێر كۆتایی به‌ژیانی هات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هاوتا ئه‌سعه‌د دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر له ته‌مه‌نی ٦١ ساڵیدا كۆتایی به‌ژیانی هات.
لەلای خۆشیەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، "به‌داخه‌وه ئێستا هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویستی شاره‌که‌مان هاوتا ئه‌سعه‌د كۆتایی بەژیانی هات".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە