هۆشدارگەلێک بۆ ئێران : ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری شەڕکەری خۆی ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداوی فارس کرد
پەیامی کورد ... هۆشدارگەلێک بۆ ئێران : ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری شەڕکەری خۆی ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداوی فارس کرد
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەئامانجی بەهێزکردنی توانای سەربازی لەناوچەکەدا و وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری درووستبوونی گرژی، کەشتی جەنگی و فڕۆکەهەڵگری "USS"ـی رەوانەی کەنداو کرد.
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هەنگاوە لە دوای فەرمانی پێنتاگۆن و لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی پالثشتی سەربازی یە لە دوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان ئەنجام دەدرێت .
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە سی ئێن ئێنی رایگەیاند، کەشتی جەنگی و فڕۆکەهەڵگری "USS Nimitz"ـی ووڵاتەکەیان بەرەو ناوچەی کەنداو بەڕێکەوتوە، ئەوەش بەئامانجی بەهێزکردنی توانای سەربازی ئەمریکا لەناوچەکەدا، کە هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رەوانەکردنی ئەو کەشتییە جەنگییە بەفەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بوە، بەڵام پەیوەندی نیە بە کوژرانی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران چوونکە پێشووتر یش بڕیاری رەوانەکردنی ئەو کەشتییە درابوو و ئامانج لە بڕیارەکەش بەرەنگاربوونەوەی هەنگاوەکانی تارانە لەناوچەکەدا.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە