هۆشدارییەکی تووندی یەکیتی بەرامبەر پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە پاساوی خزمەتکردن بە خەڵک " لەگەڵ عێراق ڕێک دەکەوین
پەیامی کورد ... هۆشدارییەکی تووندی یەکیتی بەرامبەر پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە پاساوی خزمەتکردن بە خەڵک " لەگەڵ عێراق ڕێک دەکەوین "
سەرکردایەتییەکی یەکێتی هۆشداری به‌پارتى ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت، پارتی بەم شێوەیە سزای خەڵک بدات لەگەڵ بەغدا ڕێک دەکەوین، ده‌شڵێت:"هیچ عه‌یبى تێدانییه بۆ مه‌سڵه‌حه‌تى میله‌ته‌كه‌ى خۆمان سواڵ ده‌كه‌ین و سازش ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ عێراق و ده‌وڵه‌تانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش ڕێك ده‌كه‌وین".
بێستون سابور ئاوایی ئه‌ندامى سەرکردایەتی یەکێتی به‌میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند، "ئه‌و ناوچانه‌ى یه‌كێتى تێیاندا باڵا ده‌سته، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه غه‌درى لێده‌كرێت و پارتی بە ئەنقەست کێشە بۆ سلێمانی درووست دەکات".
هۆشداریش ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌ێنێت، "ئه‌گه‌ر براكانى خۆمان له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵمان ڕێكنه‌كه‌ون، ئه‌وا ده‌چینه له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌كانمان له‌به‌غدا داده‌نیشین، هیچ عه‌یبى تێدانییه بۆ مه‌سڵه‌حه‌تى میله‌ته‌كه‌ى خۆمان سواڵ ده‌كه‌ین، سازشده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ى پێویست بكات بۆ ئه‌م میلله‌ته‌و ژیانى ئه‌وانی پێ باش ببێته‌وه‌و هه‌ست به‌پارێزگاریكردن له‌كه‌رامه‌تى بكات، ئێمه ده‌كه‌ین".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه ڕێكه‌وتنمان بۆ خۆشگوزه‌رانى میلله‌ته‌كه‌مان پێویست به‌ده‌وڵه‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش بكات، ئه‌مه‌ش ناچاریه بۆ خزمه‌تى میلله‌ته‌كه‌مان، چوونكه نامانه‌وێت نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ چیتر باوك‌و باپیریان له‌ڕیزى وه‌رگرتنى مووچه‌ى خانه‌نشینیدا گیان له‌ده‌ست بده‌ن".
له‌كۆتاییش دا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، "جه‌ماوه‌ى خۆشه‌ویستى خه‌ڵكى كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه چیتر ئه‌م بێڕێزیه قبوڵناكه‌ین‌و ڕاچڵه‌كین دروست ده‌كه‌ین
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە