هۆشدارییەکی گرینگ بە ئەمریکا لە لایەن سوپای پاسداران ەوە
پەیامی کورد ... هۆشدارییەکی گرینگ بە ئەمریکا لە لایەن سوپای پاسداران ەوە
فەرماندەی سوپای قودس رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا لە کردەوە ناژیرانەکانی بەردەوام بێت، ئەوە مقاوەمەی عیراقی بە شێوازی جیاواز ووڵامیان دەداتەوە، راوێژکاری سەربازی ئێران دەکوژن چوونکە لە گۆڕەپانی غەززە دەستکەوتان نەبوو.
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ووتارێکدا رایگەیاند، مقاوەمەی ئیسلامی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەربەخۆیی بڕیاردەدەن و فەرمان لە هیچ لایەنێک وەرناگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمریکا لە کردەوە ناژیرەکانی لە عێراق بەردەوام بێت، ئەوە مقاوەمەی عێراقی بە شێوازێکی جیاواز ووڵامیان دەداتەوە، قەوارەی زایۆنی ئەمریکای لە پشتە و هەردوکیان شکستیان هێناوە لە دەستکەوتی جەنگی غەززە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر ئەمریکا پێویستە بزانێت کە ئەو تاوانانەی ئێستا ئەنجام دەدرێت جگە لەوەی لە لیستەکەیدا دەنووسرێت، لە داهاتووش دا لێپرسینەوەی لەبارەوە لەگەڵ دەکرێت.
باسی لەوەش کرد، رەزا مووسەوی راوێژکاری سەربازی ئێرانتان کوشت، چوونکە نەتانتوانی لە گۆڕەپانی سەربازی غەزە دەستکەوتتان هەبێت، ناشتوانن ئێران بخەنە نێو پلانەکانتانەوە.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە