هۆشدارییەک لەلایەن تورکیاوە بە ڕووسیا

پەیامی کورد      ...    هۆشدارییەک لەلایەن تورکیاوە  بە ڕووسیا .

تورکیا لە پەیامێک دا بە ڕووسیا ڕایگەیاند : هێزە چەکدارەکانی سووریا دەبێ کۆتایی بە دەرگیرییەکانیان لە ئێدلیب بێنن .

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئانکارا بە مۆسکۆی ڕاگەیاندووە تاکوو هێزە چەکدارەکانی سووریا دەبێ کۆتایی بە دەرگیرییەکانی خۆیان بێنن لە ئێدلیب .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گویرەی بەیاننامە بڵاوکراوەکە لە لایەن وەزارەتی بەرگری تورکیاوە : تورکیا بە فێدڕاسیۆنی ڕووسیا ی ڕاگەیاندووە تاکوو هێزە چەکدارەکانی سووریا بە زووترین کات هێرشەکانیان بۆ سەر ئێدلیب ڕابگرن . هۆشداری دراوەتە ئەرتەشی ئێمە ، ئێمەش بەردەوام چاودێری گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکەین .

ئەمە لە حالێکدایە کە پێشتر لە هەواڵەکاندا ئاماژەی پێکرابوو کە بۆمبارانی نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی ئاتاریب لە ئێدلیب بووەتە هۆی کوژرانی ٥ کەسی سڤیل لەوانەش منداڵێک و بریندار بوونی ١٠ کەسی دیکە .

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەرتەشی سووریا بە تاوانباری کوژرانی ئەو ٥ کەسە سڤیلە لە گوللەبارانیکردنی نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی کەم کێشەی ئێدلیب ناو بردووە .

کارپۆف جێگری سەرۆکی ناوەندی ڕووسیا بۆ ئاشتی لایەنە دەرگیرەکان لە سووریا ووتی : ڕووسیا لە ڕاگواستنی کەل و پەلی هیزە چەکدارەکانی تورکیا و ئەنجامدانی کارگەلێک بۆ پتەوکردنی جیگیربوونی خۆی ل ەپاریزگای ڕەققای سووریا نیگەرانی خۆی دەربڕی


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە