هۆشدارییەک لە ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ەوە
پەیامی کورد ... هۆشدارییەک لە ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ەوە
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئه‌و یه‌كانه‌ى نیشته‌جێ بوون نه‌كڕن كه پرۆژه‌كانیان له‌بنه‌ڕه‌تدا مووڵه‌تى نییه.
له‌هۆشدارینامه‌كه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێناندا هاتوه، دەستەی وەبەرهێنان ئاگاداری کۆمپانیاکانی کەرتی نیشتەجێ بوون‌و کۆمپانیاکانی خانووبەرە دەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەک نابێت گرێبەستی کڕین‌و فرۆشتن‌و تەنانەت ڕیکلامیش بۆ بەبازاڕکردنی پڕۆژەکانیان بکەن ئه‌وانه‌ى مووڵه‌تیان نییه، لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەوکارە نایاساییە، لایەنی پەیوەندیدار دووچاری ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لەهەمانکاتدا هۆشداریدەدەنە کڕیاران‌و هاووڵاتیان، مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو یەکانە نەکەن کە پڕۆژەکە مووڵەتی وەبەرهێنانی وەرنەگرتوە، بەپێچەوانەوە دەستەی وەبەرهێنان لێی بەرپرسیارنییە.
هۆشدارییه‌كه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له كاتێكدایه كه له‌ڕابردوودا چه‌ندجارێك به‌ناوى پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبونه‌وه فێڵ له‌هاووڵاتیان كراوه‌و بڕه پاره‌یه‌كیان لێوه‌رگیراوه‌و له‌بنه‌ڕه‌تیشدا هیچ پڕۆژه‌یه‌كیش بوونى نه‌بوه.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە