هۆشدارییە بێ وێنەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل بۆ هاووڵاتییەکانی سەبارەت بە گەشتە ناپێویستەکانی دەرەوە
پەیامی کورد ... هۆشدارییە بێ وێنەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل بۆ هاووڵاتییەکانی سەبارەت بە گەشتە ناپێویستەکانی دەرەوە
لە ناوەڕاستی زیادبوونی گرژییە ناوچەیی و جیهانییەکانی دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، حکوومەتی بێنیامین ناتانیاهوو هۆشداری نوێی سەبارەت بە سەفەری هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ ووڵاتانی جیهان بڵاوکردەوە. هەر لەو پێوەندییەدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل داوای لە هەموو هاووڵاتیانی ئیسرائیلی کرد کە خۆیان لە گەشتە ناپێویستەکان بۆ زۆرێک لە ووڵاتانی جیهان بەدوور بگرن و لە هەمان کاتیشدا ئاستی هۆشداری هەڕەشەکانی لە بەریتانیا، ئاڵمانیا، فەڕەنسا، ئوسترالیا و زۆر ووڵاتی دیکەی… جيهان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل هۆشدارییسەفەری خۆی بڵاوکردەوە و بە ئاماژەدان بە "زیادبوونی بێ وێنەی دژە جوولەکە" لە جیهاندا.
بەگوێرەی ئەم ئەنجوومەنە، جگە لە ووڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوای ئەورووپا، لەوانە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا، هەندێک ووڵاتی ئەمریکای باشوور، لەوانەش ئەرژەنتین و بەرازیل، هەروەها دوو ووڵات، ئۆسترالیا و ڕووسیا، دەتوانن بن مەترسیدارە بۆ هاوڵاتیانی ئیسرائیل.وە لەسەر ئەم بنەمایە ئاستی هۆشدارییەکان لەم وڵاتانەدا بۆ پلەی دووەم بەرزکراوەتەوە.
ئەم دەزگا ئەمنییەی حکوومەتی ئیسرائیل هەروەها داوای لە هاووڵاتیانی ئیسرائیلی ئامادەبوو لەو وڵاتانە کرد کە ڕێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر بگرنەبەر.
لە هەمان کاتدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل گەشتی هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتەی بۆ زۆربەی ووڵاتانی ئەفریقیا قەدەغە کرد و لە نێوان شتەکانی تردا داوای لێکردن خۆیان لە گەشتکردن بۆ باشووری ئەفریقیا و ئێریتریا بەدوور بگرن.
هەروەها ئەنجوومەنەکە گەشتەکانی بۆ ووڵاتانی ناوچەی قەفقاز لەوانە ئۆزبەکێستان، کازاخستان و تورکمانستان بە مەترسیدار هەڵسەنگاند و ئاستی هۆشداری لەو ووڵاتانە بۆ ئاستی سێ بەرزکردەوە، هەروەها داوای لە هاووڵاتیان کرد گەشتە ناپێویستەکان بۆ ئەو سێ ووڵاتە دوابخەن.
هەروەها ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕاسپاردەکانی خۆی دووپاتکردەوە سەبارەت بە پێویستی ئیسرائیلییەکان بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بە هەموو گەشتە دەرەکییەکان و داوای لەو کەسانە کرد کە پێویستیان بە گەشتکردنە بۆ دەرەوەی ووڵات تا دەتوانن ناسنامەی جوولەکە و ئیسرائیلی خۆیان ئاشکرا نەکەن. هەروەها زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە ووڵاتانی دیکەی ئەورووپا، ئەمریکا یان کەنەدا نیشتەجێن.
لە ڕاگەێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلدا هاتووە : لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە گرێدراوەکانی لەوان حەماس و جیهادی ئیسلامی بۆ بەئامانجگرتنی ئیسرائیلییەکان و جوولەکەکان لە سەرانسەری جیهان زیاتر بووە. "بەو پێیەش لەگەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوە دژە جوولەکەکان لە سەرانسەری جیهان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئامۆژگارییەکانی خۆی بۆ ئیسرائیلییەکان دووپاتدەکاتەوە کە سەرلەنوێ بە هەر گەشتێکی ناجەوهەریدا بچنەوە".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە