هۆشداری ئیدارەی ئەمنییەتی ئاڵمانیا بە هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی ئەو ووڵاتە

پەیامی کورد  ...  هۆشداری ئیدارەی ئەمنییەتی ئاڵمانیا بە هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی ئەو ووڵاتە

ئیدارەی ئەمنییەتی ئاڵمانیا لە ڕاگەیندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی ووڵاتی ئاڵمانیا کردووە کە ڕێژیمی ئێران خەریکی چاودێری و بینینەوەی ڕەخنەگرانی دەسەڵاتەکەیەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ئاڵمانیا "تۆماس هاڵدێن وانگ" بەرپرسی پاراستنی ئەمنییەتی ناوخۆیی ووڵاتی ئاڵمانیا، ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاگەیندراوێکدا سەرەڕای هۆشداری بە هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی ئەو ووڵاتە ووتی: "ڕێژیمی ئێران چاودێری چڕی خستووەتە سەر ئەو کەسانەی کە نەیار و دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانن و لە ووڵاتی ئاڵمانیا نیشتەجێن، بۆیە دەبێ هەموو ئەو کەسانە کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسی ئێرانی نیشتەجێ ووڵاتی ئاڵمانیان، ئاگاداری خۆیان بن و لە سەفەر بۆ ئێران و هەروەها چالاکییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر خۆیان بپارێزن


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە