هۆشداری ئیسرائیل بە حیزبۆڵڵای لوبنان

پەیامی کورد   ...   هۆشداری ئیسرائیل بە حیزبۆڵڵای لوبنان

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری دەدات، ئەگەر حیزبۆڵڵای لوبنانی هەر هێرشێک بۆ سەر باکووری ئیسرائیل بکات، ڕاستەوخۆ بە هێرشکردنە سەر بەیرووت ووڵامی تووندی هێرشەکەیان دەدرێتەوە. 

یەکشەممە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل ووڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە ڕووبەڕوومان ببێتەوە، پێشتریش نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ لوبنان ئەمەی بە دەسەڵاتدارانی بەیرووت ڕاگەیاندووە. 
ئاماژەی بەوەکردووە، فشارەکانی ئەمریکا بەردەوامە بۆ ئەوەی حکوومەتی لوبنان چەکدارانی حیزبۆڵڵا لە چەک دابماڵێت، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ لوبنان بۆ ئەوەی شەڕ لە ووڵاتەکەی دووربخاتەوە. 


ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە