هۆشداری ئەتۆمی ڕووسیا بۆ ئاڵمانیا سەبارەت بە دەستگیرکردنی پووتین
پەیامی کورد ... هۆشداری ئەتۆمی ڕووسیا بۆ ئاڵمانیا سەبارەت بە دەستگیرکردنی پووتین
مێدێدۆڤ ، جێگری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند : هەندێک گەمژە و گەمژەیەکی وەک وەزیری دادی ئاڵمانیا دەڵێن ئەگەر پووتین بێت ئێمە دەستگیری دەکەین. ئایا لە ماناکەی تێدەگات؟
با بیخەینە بەرچاومان کە سەرۆکی ووڵاتێکی ئەتۆمی دەگاتە خاکی بۆ نموونە ئاڵمانیا و دەستگیر دەکرێت. ئەمه واتای چیه؟ ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی فیدراسیۆنی ڕووسیا!
لە دۆخێکی وادا ڕووسیا هەموو ئامرازەکانی بەردەست بەکاردەهێنێت بۆ بە ئامانجگرتنی پەرلەمانی ئاڵمانیا و نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاڵمانیا و هتد.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە