هۆشداری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان : زەوی گەیشتە خاڵی کوڵانی خۆی
پەیامی کورد ... هۆشداری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان : زەوی گەیشتە خاڵی کوڵانی خۆی
دوای ئەوەی زاناکان ڕایانگەیاند کە پێدەچێت مانگی تەمموزی ٢٠٢٣ گەرمترین مانگ بێت لە مێژووی زەویدا، ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەمە تەنها سەرەتای گەرم بوونی جیهانە.
گۆترێش ئەم داتایانە بە کارەساتێک بۆ هەموو هەسارەکە ناوبرد و ووتی: پێویست ناکات تا کۆتایی مانگ چاوەڕێ بکەین بۆ ئەوەی ئەمە بزانین. مانگی تەمموزی ٢٠٢٣ ژمارەی پێوانەیی لە جیهاندا دەشکێنێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە