هۆشداری ئەورووپا : باجەكانی ئەمریكا هەڕەشە لە ئابووری جیهان دەكات

پەیامی کورد   ...   هۆشداری ئەورووپا : باجەكانی ئەمریكا هەڕەشە لە ئابووری جیهان دەكات

 ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی خاكەلێوە، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند، ئەو باجەی دۆناڵد ترامپ سەپاندی، گوزرێکی وێرانکەر لە ئابووریی جیهان بوو. ووتیشی : یەکیتی ئەورووپا ئامادەیە بۆ ووڵامدانەوەی ڕێوشوێنی بەرپەچدانەوە، ئەگەر دانووستانەکان شکست بهێنن.

ئۆرسۆلا، لە لووتکەی هاوبەشی یەکیتی ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست، ووتی: ئێمە لە ئێستاوە یەکەم پاکێجی ڕێوشوێنی بەرپەچدانەوەی لە ووڵامی باجی پۆڵادا ئامادە دەکەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا ئامادەکاری دەکەین بۆ ڕێوشوێنی بەرپەچدانەوەی زیاتر، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان و بازرگانییەکانمان ئەگەر دانووستانەکان شکستیان هێنا.

ئەمە دوای ئەوە دێت كە ترامپ چوارشەممە، ١٣ی خاكەلێوە باجی لەسەدا ١٠ی لەسەر زۆربەی کاڵا هاوردەکراوەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند و باجی زیاتریشی بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ بەسەر یەکیتی ئەورووپادا سەپاند.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە