هۆشداری بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی سەبارەت بە ڕوودانی "چالاکی بوومەلەرزەیی بەهێز" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا

پەیامی کورد   ...  هۆشداری بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی سەبارەت بە ڕوودانی "چالاکی بوومەلەرزەیی بەهێز" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا

سکای نیوز نووسیویەتی: "فرانک هۆگەربێتس" کە زانای بەناوبانگی بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی یە، ڕۆژی چوارشەممە هۆشداری داوە سەبارەت بە ئەگەری چالاکی بوومەلەرزەیی بەهێز لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

هۆگەربێتس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە سایتی "X" نووسیویەتی: "وەک لە دوایین پێشبینی یەکاندا ئاماژەی پێکراوە، نزیکی هەسارەکان و مانگ لە 19ی ئایاردا دەتوانێت ببێتە هۆی بەهێزبوونی چالاکی بوومەلەرزەیی".

ئاماژەی بەوەش کرد : هێشتا هیچ ئاماژەیەکی ڕوونمان نییە سەبارەت بە مەترسیدارترین ناوچەکان لەم ڕووەوە.

لە هەمان کاتدا، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی پێین نووسیویەتی: "ڕەنگە ئەوەندە خراپ نەبێت".

پێشتر هۆگربێتس هۆشداری دابوو سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکان، گرینگترینیان بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی تورکیا بوو کە زیاتر لە ٥٠ هەزار کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە. هۆگەربێتس سێ ڕۆژ پێشتر پێشبینی ئەم بوومەلەرزەیەی کردبوو.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە