هۆشداری بۆ ژاپۆنییەکان سەبارەت بە پشیلەیەک !
پەیامی کورد ... هۆشداری بۆ ژاپۆنییەکان سەبارەت بە پشیلەیەک !
دانیشتوانی شاری فۆکۆیاما لە ژاپۆن ئاگادارکرانەوە کە ئاگاداری پشیلەیەکی تایبەت بن.
چیرۆکەکە ئەوەیە کە پشیلەیەک کەوتۆتە ناو تانکی مادەی ژەهراوی و لێی دەرچووە. کامێراکان وێنەی ئەم پشیلەیەیان تۆمار کردووە و چاپی پەنجەکانیشی بینراوە.
ووتەبێژی ئەو کۆمپانیایە کە ڕووداوەکەی لێ ڕوویداوە ووتی : ئەم ڕووداوە ئەوە دەردەخات کە دەبێت ڕێوشوێن بگرینەبەر بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی ئاژەڵە بچووکەکانی وەک پشیلە، ئەمە شتێک بوو کە پێشتر پێشبینیمان نەکردبوو.
ئەگەری ئەوە هەیە کە پشیلەکە بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دابێت، بەڵام دانیشتوانی شاری فۆکۆیاما ئاگادارکراونەتەوە کە خۆیان لەو پشیلانە دوور بخەنەوە کە بە شێوەیەکی نائاسایی دەردەکەون.
ئەم بابەتە 11246 جار خوێندراوەتەوە